ئامانجمان
JKBC تایبه‌تكراوه بۆ پته‌وكردن و باشتركردنی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و، هاریكاری و لێك تێگه‌یشتنی ئابووری له نێوان هه‌ردوو كۆمه‌لگه‌ی له ژاپۆن و كوردستانی عێراق. هه‌روه‌ها باشتركردنی په‌یه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان له ژاپۆن و كوردستانی عێراق.
ئه‌نجومه‌ن په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كان، رێكخراوه ناحكوومییه‌كان، رێكخراوه حكوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت له له ژاپۆن و كوردستانی عێراق.
- په‌ره‌پێدانی كار.
- بازرگانی و وه‌به‌رهێنان.
- په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان.
- په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان.
Images
Latest News
Newsletter
| ئه‌رك و راسپارده |
|
كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خۆی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ژاپۆن و كوردستانی عێراق ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، په‌رپێدان و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ژاپۆن و كوردستانی عێراقه، له رێگه‌ی په‌رپێدان و هاندانی نازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها پشتگیریكردن له ئه‌ندامه‌كانی له رێگه‌ری په‌یداكردنی زانیاری به‌پێز، راوێژكاری ئابووری و خزمه‌تگوزاری لێكۆڵراو بۆیان به‌شێوه‌یه‌ك كه سوود به ئابووری هه‌ردوولا بگه‌ینێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌یوه‌ندیشی له گه‌ڵ ئاژانسه حكومیه‌كانی ژاپۆن و كوردستانی عێراق، ده‌سته ئیداری و ئابووری و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانییه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ كه‌رته تایبه‌ته‌كان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و باشتركردنی هه‌لی بازرگانی زیاتر بۆ هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها بۆ زامنكردن و رێگه‌خۆشكردن بۆ بینینێكی ئابووری فراوان و سه‌ركه‌وتوو، بۆ به‌ده‌ستهێنان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی بازرگانی و وبه‌رهێنان له بازرگانی هه‌ردوولا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ئامانجی دیكه‌شی هه‌یه، بۆ ئاسانكردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌و ئاساندنی كۆمپانیا ژاپۆنییه ئه‌ندامه‌كان لوم ئه‌نجوومه‌نه به بازاڕی له كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بیمه‌كردن و رێكخستن و په‌رپێدانی پروگرام و چالاكی جۆراوجۆر، به‌جۆرێك كه چوارچێوه‌ی هه‌له په‌یدابووه‌كان فراوانتر بكات، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاره بازرگانییه‌كانی هه‌ردوولا. |



















