| کوردستانی - یه‌كه‌مین فرِۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا له فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه
KRG: 29 Apr., 2010
یه‌كه‌مین فرِۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا، له فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌وه.
به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرِاڵ و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی ولاَتانی بیانی له هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خاوه‌ن كۆمپانیا‌و پیاوانی كار رێورِه‌سمی نیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م فرِۆكه‌ی كۆمپانیای لوفتهانزای ئه‌ڵمانی له فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رِێوه‌چوو. |
وه‌زیرى پلاندانان پێشوازی له شاندێكی ئاژانسی جایكای یابانی كرد
KRG: 20 Apr., 2010
دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به ماریكوسێدرا وكازیۆشى یاماتا ڕاوێژكارانى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌كانى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێو ده‌وڵه‌تى (جايكا) وشاندێكى یاوه‌ریان. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ و باس له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و تیشك خرایه دوا كارى ئاژانسه‌كه له ڕوپێوى و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌دواداچوونى كه‌ش و هه‌وا و خاكى كوردستان و چۆنییه‌تى گونجاندنى له په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى و ئابوورى كشتو‌كاڵى و ڕاهێنان.
|
له مانگی حوزه‌یراندا هه‌فتانه دوو گه‌شت له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌بوزه‌بی رێكده‌خرێت
KRG: 18 Apr., 2010
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئیتیحادی ئیماراتی رایگه‌یاند، له 26ی نیسانه‌وه گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌بورزه‌بی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.هه‌فتانه پێنج گه‌شت به فڕۆكه‌ی جۆری ئێر باس ئه‌ی 320 له نێوان به‌غدا و ئه‌بو زه‌بی ئه‌نجامده‌درێن.له رۆژی 1ی حوزه‌یرانیشه‌وه به فڕۆكه‌ی ئێرباس 320هه‌فتانه دوو گه‌شت له نێوان هه‌ولێر و ئه‌بوزه‌بی رێكده‌خرێت.جێی ئاماژه‌یه دوای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕووی جیهان و باشتربوونی بارودۆخی وڵات، رۆژ دوای رۆژ هێڵی ئاسمانی وڵاتان به‌ره‌و عێراق و هه‌رێم زیاتر ده‌كرێته‌وه.
|
|