ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ژاپۆنی- كوردستانی

一般社団法人日本クルディスタンビジネス協会

مجلس الأعمال الیاباني – الكوردستاني

  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1
  • logo-1

وه‌زیرى پلاندانان پێشوازی له‌ شاندێكی ئاژانسی جایكای یابانی كرد

KRG: 20 Apr., 2010

دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به‌ ماریكوسێدرا وكازیۆشى یاماتا ڕاوێژكارانى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌كانى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێو ده‌وڵه‌تى (جايكا) وشاندێكى یاوه‌ریان. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ و باس له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و تیشك خرایه‌ دوا كارى ئاژانسه‌كه‌ له‌ ڕوپێوى و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌دواداچوونى كه‌ش و هه‌وا و خاكى كوردستان و چۆنییه‌تى گونجاندنى له‌ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵى و ئابوورى كشتوكاڵى و ڕاهێنان.